ئارام شێخ محەمەد داوایەكی بە پەلە لە عەبادی دەكات

ئارام شێخ محەمەد داوایەكی بە پەلە لە عەبادی دەكات

ئارام شێخ محەمەد داوایەكی بە پەلە لە عەبادی دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوا عەبادی دەكات پەلە بكات لەپێشكەشكردنی كاندیدی وەزارەتە بەتاڵەكان بە پەرلەمان، دەشلێت:" وەزارەتەكان گرنگن و ناكرێت بەوەكالەت بەرێوەببرێن".
ئارام شێخ محەمەد جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ( خەڵك ) نێردراوە، ڕایدەگەیەنێت،  هەریەك لەوەزارەتەكانی بەرگری و ناوخۆ و دارایی و بارزگانی و پیشەسازی، كە كۆمەلێك وەزارەتی  گرنگن و پەیوەندی ڕاستەوخۆیان بەژیانی خەڵك و ئاسایش و دەوڵەتدارییەوە هەیە بێ وەزرین، كە ئەمە حاڵەتێكی ناتەندروستەو دەبێت پەلەبكرێت لەچارەسەركردنی.

لەبەشێكی تری بەیاننامەكەدا، ئارام شێخ محەمەد، دەڵێت:" ئەگەری بەرێوەبردنی ئەو وەزارەتە هەستیارانە بەوەكالەت، هەنگاوێكی بێسودەو خزمەت بەبەرژوەندیی خەڵك و ئیدارەدانی وڵات ناكات".
 هاوكات داوا لەحەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكات ، پەلەبكات لەدەستنیشانكردنی كاندید بۆ ئەو وەزارەتانە و پێشكەشكردنیان بەپەرلەمان، تەئكیدیش دەكات، دامەزراوەی یاسادانان ئامادەیە بۆ پەسەندكردنی كاندیدەكان، ئەوەش دوای تەواوكردنی مەرج و ڕێكارە یاسایی و پێوەرە پیشەییەكانی هەر كاندیدێك لەبواری تایبەتمەندی و شارەزایی خۆیدا.

24/09/2016
1521 جار بینراوە‌‌