لە سلێمانی سێهەم چالاكوان ڕفێنرا

لە سلێمانی سێهەم چالاكوان ڕفێنرا

لە سلێمانی سێهەم چالاكوان ڕفێنرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

پاش ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو ئەندامی بەرەی خەڵك دەستگیركران، كەمێك لەمەوبەر ئەندامێكی دیكەی ئەو بەرەیە لەلایەن هێزێكی ئەمنییەوە لەشاری سلێمانی دەستگیركرا.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە(خەڵك) گەیشتووە، مامۆستا دڵشاد میرانی ئەندامی بەرەی خەڵك لەلایەن هێزێكی ئەمنییەوە دەستگیركرا.

هەر ئەمڕۆ مامۆستا عادل حەسەن ئەندامی بەرەی خەڵك، لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیردەكرێت و پاش چوار كاتژمێر ئازاد دەكرێت.

هاوكات هێزێكی دەمامكدار هەوڵی دەستگیركردنی مامۆستا ئاوات حەسەن دەدات، بەڵام ئەو مامۆستایە خۆی ڕزگاردەكات.


24/09/2016
1733 جار بینراوە‌‌