خەڵك نهێنییەكانی داعش بۆ بەرگریكردن لە موسڵ ئاشكرا دەكات

خەڵك نهێنییەكانی داعش بۆ بەرگریكردن لە موسڵ ئاشكرا دەكات

خەڵك نهێنییەكانی داعش بۆ بەرگریكردن لە موسڵ ئاشكرا دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ


دوای كۆنتڕۆڵكردنەوەی زۆرێك لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی داعش لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق و هاوپەیمانانەوە، بڕیارە لەماوەیەكی نزیكدا كۆنتڕۆڵكردنەوەی پارێزگای موسڵیش دەست پێبكات‌و بەپێی زانیارییەكانیش داعش رێوشوێنی توندی بۆ ئەو مەبەستە گرتوەتەبەر، كارگێڕی لقی پارتیش لەو پارێزگایە نهێنییەكانی داعش ئاشكرا دەكات.


سەعدی مەموزینی كارگێڕی لقی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پارێزگای موسڵ بە خەڵكی راگەیاند، دوای چڕكردنەوەی هەوڵەكان بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی پارێزگای موسڵ، چەكدارانی داعشیش خۆیان ئامادە دەكەن.


وتیشی، لەناو موسڵ بارودۆخی چەكدارانی داعش خراپە و تونێلێكی زۆریان لێداوە.


ئاشكراشیكرد، ئۆتۆمبێلی نەوتهەڵگری زۆریان لەنێو موسڵدا بڵاوەپێكردووە بۆ ئەوەی لەكاتی پێویست ئاگریان تێپبەربدەن و فرۆكە نەیانبینێت.


ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، داعش لەناو موسڵ شەقام و بینایەی زۆریان بۆمبڕێژ كردووە، بەشێوەیەك ئەو شەقامانەی بەرەو موسڵ دەڕۆن تێكیانداوەو شوێنی ئەو هێزانەیان نەهێشتوەتەوە كە هێرش دەبەن، بەڵام دەربازبوون لەو شوێنانە ئاسانە.
س.ع

24/09/2016
1119 جار بینراوە‌‌