بەغدا لەسەر موچەو خراپی ژیانی فەرمانبەران دێتە دەنگ

بەغدا لەسەر موچەو خراپی ژیانی فەرمانبەران دێتە دەنگ

بەغدا لەسەر موچەو خراپی ژیانی فەرمانبەران دێتە دەنگ

خەڵك – بەهرۆز رەحیم
ئەمرۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق گفتۆگۆ لە بارەی خراپی ژیان گوزەرانی فەرمانبەرانی هەرێم دەكات.

هۆشیار عەبدوڵا ، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی گۆڕان رایگەیاند، بڕگەی چوارەمی دانیشتی ئەمرۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تایبەتە بە خراپی ژیان‌و گوزەرانی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، بە هۆی وەرنەگرتنی موچەكانیانەوە.

هۆشیار عەبدوڵا دەشڵێت:" بە هیوای ئەوەی بتوانین ڕۆڵی یەكلاكەرەوە بگێرین بۆ چارەسەری ئەو كێشە گەورەی ژیانی هاوڵاتیانی هەرێم".

24/09/2016
1051 جار بینراوە‌‌