گۆڕان: كۆمەڵكەی نێودەوڵەتی فشارییان ئەكرد بۆ مانەوەی هۆشیار زێباری

گۆڕان: كۆمەڵكەی نێودەوڵەتی فشارییان ئەكرد بۆ مانەوەی هۆشیار زێباری

گۆڕان: كۆمەڵكەی نێودەوڵەتی فشارییان ئەكرد بۆ مانەوەی هۆشیار زێباری

خەڵك – بەشی هەواڵ

پەرلەمانتارێكی گۆڕان دەڵێت:" كۆمەڵی نێودەوڵەتی زۆرتریت زەغتیان كرد بۆ ئەوەی متمانە لێسەندنەوە دوابخرێت، ئەویش لەبەر ئەوەی زێباری تۆرێكی فراوانی پەیوەندی نیودەوڵەتی هەیە، بەڵام لە سیستمی پەرلەمانیدا پەرلەمانتار معادەلەكان دەگۆریت".

مەسعود حەیدەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی گۆڕان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك رایگەیاندووە، 

ئەوەی لە نزیكەوە هوشیار زێباری بناسێ‌ و ئاورێك بداتەوە له هەشت ساڵ ئەزموونی وەزارەتی دەرەوەی عێراق و دوو ساڵ ئەزموونی وەزارەتی دارایی عیراق، دەبینێت زێباری هێنده وەكو كاربەدەستیكی عیراقی كاری كردووه بە هیچ شێوەیەك وەكو كوردێك كاری نەكردووە. 
مەسعود حەیدەر دەشڵێت:" دیارە تا ئیستا ئەو نەخشەیەی ناو پەرلەمانی عێراق نەگەشتۆته هەولێر، كە چیتر پەرلەمانتار لە هەموو شتێك بە قسەی حزب ناكات، بەڵكو بە قەناعەتی شەخصی بریار ئەدات".

ناوبراو ئاشكراشیكردووە، گەر بانگهێشتكردنەكەی زێباری لەسەر پێدانی پارەی جوتیارانی هەرێمی كوردستان بوایه، یان لەسەر پێدانی مووچەو بودجەی پیشمەرگە بووایه، یان لەسەر پێدانی پارەی كومپانیاكانی خاوێنكردنەوەی كەركوك بوایه، یان لەسەر تەرخانكردنی پارە بوایه بۆ ٣٠٠٠ پلە وەزیفی لە كەركوك،  ئەوكات پێش پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی پارتی من شەرم لەسەر زێباری دەكرد".
 
پەرلەمانتارەكەی گۆڕان لە بەغدا دەڵێت:"بۆ مێژوو دەبێت ئەوە بڵێم، كۆمەڵگای نیودەوڵەتی زۆرتریت فشاریانكرد بۆ ئەوەی متمانە لێسەندنەوە دوابخرێت، ئەویش لەبەر ئەوەی زێباری تۆرێكی فراوانی پەیوەندی نیودەولەتی هەیە، بەڵام لە سیستمی پەرلەمانیدا پەرلەمانتار معادەلەكان دەگۆریت. 
ب.ر

24/09/2016
910 جار بینراوە‌‌