مانگرتن لەبەردەم بینای پارێزگای سلێمانی دەستی پێكرد

مانگرتن لەبەردەم بینای پارێزگای سلێمانی دەستی پێكرد

مانگرتن لەبەردەم بینای پارێزگای سلێمانی دەستی پێكرد

خەڵك- بەشی هەواڵ

پاش ئەوەی ئەندامێكی بەرەی خەڵك دەستگیردەكرێت، ئەندامانی ئەو بەرەیە بڕیاریاندا لەبەردەم بینای پارێزگای سلێمانی مانبگرن تا ئەندامەكەیان ئازاد دەكرێت.

ئاوات حەسەن ئەندامی بەرەی خەڵك، لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، داوادەكەن بەرپرسانی ئەم شارە مامۆستا عادل حەسەن ئازادبكەن، چونكە ئەو كەسانەی ڕفاندویانە ناسراون و بەڵگەی وێنە و ڤیدۆی لەلایە و لەدەرەوەی هەرێمی كوردستان هەڵگیراون.
هۆكاری دەستگیركردنی ئەندامەكانیانی بۆئەوە گەڕاندەوە، 27ی مانگ بەرەی خەڵك لەسەرجەم شارو شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان دەست دەكات بەچالاكییەكانی بەمەبەستی گێڕانەوەی شكۆ و مافی خەڵك.
دەشڵێت:"بەسەرجەم ئەو لایەنانە دەڵێین كەلەپشت ئەم كارەوەن، بەرەی خەڵك ناوەستێت و27ی مانگ %100 خەڵك دێتە سەرشەقام، هەروەها ئەم تیرۆرە ڕابگرن و ئەگەر هێزێك هەیە بەناوی دژە تیرۆر، تكایە ئەم هێزە بدۆزنەوە و بیدەنە دادگا".

ئەوەشی خستەڕوو، مۆبایل و لاپتۆپەكانیان لای ئاسایشە و ئەگەر هەر نامەیەك یان كارێك بەئەوانەوە بكرێت ئەوان لێی بەرپرسیارنین.

جەختیلەوەشكردەوە، لەبەردەم بینای پارێزگای سلێمانیدا ماندەگرن تاوەكو مامۆستا عادل حەسەن ئازاد دەكرێت.

24/09/2016
3479 جار بینراوە‌‌