بەوێنە..پەتاتەیەك زیاتر لە 2 كیلۆ بەرهەم هێنرا

بەوێنە..پەتاتەیەك زیاتر لە 2 كیلۆ بەرهەم هێنرا

بەوێنە..پەتاتەیەك زیاتر لە 2 كیلۆ بەرهەم هێنرا

خەڵك-بەشی هەواڵ


ژنێكی رووسی لە كێڵگەكەی پەتاتەیەكی بە كێشی 2.2 كیلۆی بەرهەم هێنا.


رۆژنامەی (ئوسلسكایا گارادسكایا) بڵاویكردەوە، ژنێكی رووسی بەناوی (نادژدا دمیدوا)ی دانیشتوی گوندی ئیركوتسك توانی سەركەوتن بەدەست بهێنێت لە بەرهەمهێنانی پەتاتەی قەبارە گەورەدا.


رۆژنامەكە دەڵێت، ئێمە كە پەتاتە دوو كیلۆییەكەمان هەڵگرت پێكەنینمان دەهات، ئەویش لەبەر ئەوەی پەتاتەكە زۆر گەورەبوو بەشێوەیەك كە كێشەكەی 2.2 كیلۆ گرام بوو، هەروەها شێوەی پەتاتەكە زۆر جیاواز بوو.


ئەو ژنە رووسیە دەڵێت، زۆر پێمان حەیفە پەتاتەكە وورد بكەین‌و تا ئێستا 55 ساڵ تەمەنم هەیە لە منداڵیەوە خەریكی ئەم كارەم پەتاتەی بەم شێوە قەبارە گەورەیەم لەژێر گڵدا دەرنەهێناوە.
س.ع

24/09/2016
1174 جار بینراوە‌‌