قاسم سولەیمانی 38 ساڵە لە شەڕدایە

قاسم سولەیمانی 38 ساڵە لە شەڕدایە

قاسم سولەیمانی  38 ساڵە لە شەڕدایە

خەڵك-بەشی هەواڵ


راوێژكاری باڵای رابەری كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ كاروباری هێزە چەكدارەكان رایگەیاند، ئەگەر قاسم سولێمانی‌و هاورێیانی نەبووایەن، دیمەشق‌و بەغدا دەكەوتنە دەست چەكدارانی داعش.


سەرلشكەر سەید رەحیم سەفەوی بە كەناڵی پێنجی ئێرانی راگەیاند، ساڵ‌و نیوێكە دەوڵەت‌و گەلی سوریا تووشی شێواوی بوون‌و زیاتر لە 300هەزار كەس كوژراون‌و 9ملیۆن كەس لە سوریاو عێراق ئاوارە بوون، 3 ملیۆن كەس بۆ دەرەوەی وڵات رۆیشتوون‌و خەڵكی شارەكانی تری دەورووبەری بەغداو دیمەشق لەژێر خێمەدان.


سەفەوی وتیشی، هاوپەیمانی ئێران، سوریا، عێراق، حزبوڵلای لوبنان‌و روسیا لە بەرامبەر هاوپەیمانی ئەمریكاو ئیسرائیل‌و وڵاتانی عەرەبی وەك ئوردون‌و توركیا كە دەیانویست بەشار ئەسەد لەناو بەرن‌و بە تەواوی بەسەر سوریادا دەسەڵات بكەن لە ماوەی ئەم 5 ساڵە سەركەوتوو نەبوون‌و شكستیان هێنا.


سەبارەت بە رۆڵی قاسم سلێمانی، سەید رەحیم سەفەوی وتی، قاسم سلێمانی 38 ساڵە لە مەیدانی شەڕدایەو ترسی نەبووە.


وتیشی، لەگەڵ هەریەكەلە بەشار ئەسەدو حەیدەر عیبادی هاتوچۆی هەیە، واتا لە بابەتە سیاسەكانیش ئامادەیی هەیە، ئەگەر قاسم سولێمانی‌و هاوڕێكانی نەبوونایە بەغداو دیمەشق دەكەوتن.
س.ع

24/09/2016
1267 جار بینراوە‌‌