داوای دادگایی كردنی مەلا بەختیار دەكرێت

داوای دادگایی كردنی مەلا بەختیار دەكرێت

داوای دادگایی كردنی مەلا بەختیار دەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئیسلامی داوای دادگایكردنی مەلا بەختیار دەكات، كە بۆچوونی وایە لە پەنای بلاتفۆرمی دابڕاندا، هێرش دەكاتە سەر ئاینی ئیسلام.

ماوەی دوو رۆژە دووەمین كۆنفرانسی دابڕان لە شاری سلێمانی ، بەسەر پەرشتی مەلا بەختیار بەرێوەدەچێت، دروشمی كۆنفرانسەكە بە ناوی " ئاین بۆتاك‌و دیموكراسی بۆ هەمان " ە.

شوان قەڵادزێی ئەندامی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك رایگەیاندووە، ئەگەرهێڵى سور ودادگای كاراهە بوایە پیویست بوو ملا بەختیارو كاراكتەرەكانی دابران دادگایی بكرێن.

لە بەشێكی نوسینەكەیدا ناوبراو رایگەیاندووە، بابەتێكی نالۆژیكیی و ناتەندروستە لەپەنای دابراندا هێرش دەكرێتە سەرئاینی ئیسلام و شەریعەتی پێغەمبەرصلی اللە علیە وسلم ولەكایەی ژیان و كۆمەلگە دورئەخرێتە و لەژیر ناوی ئاین بۆتاك.

قەڵادزێی دەشڵێت:" ئەگەر لەم هەرێمەدا دادگا كاراهەبوایە پێویست بوو كاراكتەرەكانی پلاتفۆرمی دابران و ملابەختیار دادگایی كرابان لەسەرئەوەی كە لەناو میللەتێكی موسلماندا دیموكراسیەتی درۆینە بكەینە بەرنامە بۆ هەموان و فەزلی بكەی بەسەرپەیام و شەریعەتی محمدی پێشەوا داو لە كایەكانی ژیان دوری بخەیەوە".
 
ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئیسلامی رەخنە لە ماڵباتی تاڵەبانی دەگرێت ، كە چۆن خاوەنی دەیان تەكیەو خانەقان رێگەیان داوە بەوشێوەیە لە سەر ئاینی ئیسلام قسە بكرێت‌و دەڵێت:" سەیرە بنەماڵەی بەرێز تاڵەبانی كەخاوەنی چەندین تەكیەو خانەقان لەكەركوك و كۆیە ولەهەمان كاتدا چەندین بنەماڵە لەژێر ناوی شێخ و سەیدو نەقشی و قادری لەدەوریان كۆبونەتەوە بەڵام لەبەرامبەر ئیهانەكردنی پلاتفۆرمی دابران و ملا بەختیار لە دژی ئیسلام وەك ئاینی هەموان بێ دەنگن و هەڵوێستیان دیار نییە، كوردانیش وتویانە بێ دەنگی نیشانەی پشتیگیری و رازی بوونە".

لە كۆتایشدا دەڵێت:" دوور نیە ئەوشێوازو ئاراستە فیكریە تێكچونی شیرازەی كۆمەلایەتی و تەنانەت گرژیشی لێ بكەوێتەوه، چونكە ئەو جۆرە بانگەشەیە ڕێگە خۆش ئەكات بۆ كاری توندو تیژی".

ب.ر

24/09/2016
3643 جار بینراوە‌‌