كۆبونەوەی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد دەستی پێكرد

كۆبونەوەی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد دەستی پێكرد

كۆبونەوەی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد دەستی پێكرد

خەڵك ــ بەشی هەواڵ 
ئەمڕۆ لە شاری كەركوك كۆبوونەوەی فراوانی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان (كەنەكە) بە دروشمی " راوێژی نەتەوەیی لەسەر دۆخی باشوری كوردستان/ هەڵوێست و پشتگیری" و بە بەشداری ژمارەیەكی زۆر لە لایەن و رێكخراوەكانی باشوری كوردستان و پارچەكانی دیكەی كوردستان دەستیپێكرد.

رێبوار رەشید، هاوسەرۆكی كەنەكە رایگەیاند، كە كۆبوونەوەكە بە ئامانجی دۆزینەوەی چارەسەریەك بۆ كێشەكان و قەیرانەكانی باشوری كوردستان بەڕێوەدەچێت و لە سەر بنەمای بەهێزتركردنی یەكێتی نەتەوەیی ئەنجام دەدرێت.
 
رێبوار رەشید، هاوسەرۆكی كەنەكە وتیشی:" كۆبوونەوەی گشتی ئێمە ئەمڕۆ و بەیانی لە شاری كەركوك بەردەوام دەبێت".
 
هەروەها وتی:" ئێمە داوامان لە هەموو حزبەكان و رێكخراەكانی باشوری كوردستان و حزبەكانی پارچەكانی دیكە كردووە، كە بەشداری كۆبوونەوەكە ببن، هەروەها ژمارەیەك لە رۆشنبیران و چالاكوانانیش بەشداری ئەم كۆبوونەوەیە دەبن".
 
راشیگەیاند:" ئێمە دەمانەوێت رێگایەكی چارەسەری بۆ كێشەكان و قەیرانەكانی باشوری كوردستان بدۆزینەوە، لە لایەكی دیكەوە دەمانەوێت لە ئاستی كوردستاندا هەڵوێستێكی نەتەوەیی گرین".
 
رێبوار رەشید رایگەیاند، كە لە باشوری كوردستان قەیرانی ئابوری، سیاسی و كۆمەڵگایی هەیە و بەم شێوەیە درێژەی بە قسەكانیدا:" تا ئێستا لە ئاستی نەتەوەییدا هیچ چارەسەریەك بۆ كێشەكان و قەیرانەكان نەدۆزراوەتەوە، بۆ ئێمە بەنیازین لە راوێژێكی دوورۆژە هەندێك دەرئەنجام بەدەست بهێنین".
 
رێبوار رەشید، لە درێژەی لێدوانەكەیدا بۆ ڕۆژ نیوز ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: سەرەتا كۆبوونەوەكە لە ئاستی راوێژكاریدا بەڕێوە دەبەین و پاشان هەوڵدەدەین پشنیارەكان بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكان بدۆزینەوە، وە بڕیارە بەشدار بووان هەڵوێستەكانیان رابگەیەنن و جگە لە راوێژكاری بڕیاریش بدەن.

24/09/2016
1338 جار بینراوە‌‌