رابەری بوزاییەكان پەیامێك ئاڕاستەی پەنابەران دەكات

رابەری بوزاییەكان پەیامێك ئاڕاستەی پەنابەران دەكات

رابەری بوزاییەكان پەیامێك ئاڕاستەی پەنابەران دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

رابەری ئایینی بوزاییەكان ئاشكرایكرد، پێویستە پەنابەران هەوڵی ئەوە بدەن بەرەو وڵاتی خۆیان بگەڕێنەوە‌و رۆژێكیش دێت جەنگ كۆتایی پێدێت.

دالای لاما بە (گود مورنینڤ)ی بەریتانی راگەیاند، بەناونیشانی یاسایەك، هاوڵاتییان دەبێت هەست بەوە بكەن كە ئەوان لە رۆژێكی زۆر جوان و جیاواز دەگەڕێنەوە.

وتیشی، ئەو خەڵكە دەبێت دووبارە وڵاتەكەی خۆیان بنیات بنێنەوە.

رونیشیكردەوە، دەبێت بە زووترین كات یارمەتی‌و هاوكاری ئاشتیانە رەوانەی سوریاو لیبیاو ئەفغانستان بكرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەگەر چەكدارانی داعش نەبن، لەراستیدا موسڵمانان دەست بۆ كوشتن‌و لەناوبردنی خەڵك نابەن.
س.ع

24/09/2016
1045 جار بینراوە‌‌