شاندەكەی هەدەپە گەیشتنە مەكۆی گۆڕان

شاندەكەی هەدەپە گەیشتنە مەكۆی گۆڕان

شاندەكەی هەدەپە گەیشتنە مەكۆی گۆڕان

خەڵك- بەشی هەواڵ
ماوەی دوو ڕۆژە شاندێكی هەدەپە بەمەبەستی سەردانكردنی لایەنە سیاسییەكان لەشاری سلێمانین، لەوچوارچێوەیەشدا، كەمێك بەرلەئێستا شاندەكە گەیشتە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان.

پاش ئەوەی دوێنێ شاندێكی هەدەپە هاتنە شاری سلێمانی و لەگەڵ مام جەلال سكرتێری گشتی یەكێتی و مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆبۆوە، ئەمڕۆ شاندەكە سەردانی مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕانی كرد.
وەفدەكەی‌ هەدەپە لەلایەن هەریەكە لە عومەر سەید عەلی‌، جەلال جەوهەر، رێكخەری‌ ژووری‌ پەرلەمان و حكومەتی‌ گۆڕان و شۆڕش حاجی‌، وتەبێژی‌ بزووتنەوەی‌ گۆڕانەوە پێشوازیان لێدەكرێت.

شاندێكی هەدەپە بەسەرۆكایەتی سەڵاحەدین دەمیرتاش نزیكی هەفتەیەكە هاتونەتە هەرێمی كوردستان و سەردانی شارەكانی كەكوك و هەولێر و سلێمانییان كردووە و بەمەبەستی چارەسەری قەیرانی‌ سیاسی‌ هەرێمی‌ كوردستان و دروستكردنی هەماهەنگی لەگەڵ حزبەكانی باشوری كوردستان و كەسایەتییەكان كۆبۆتەوە.

24/09/2016
933 جار بینراوە‌‌