عەبادی وەزیرەكانی دیكە بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێن

عەبادی وەزیرەكانی دیكە بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێن

عەبادی وەزیرەكانی دیكە بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێن


خەڵك ــ بەشی هەواڵ 

ئەندامێكی فڕاكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرای كرد، لە مانگی داهاتوو، چەند وەزیری حكوومەتی (حەیدەر عەبادی) بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێن و راشیگەیاند، ئەوەی بەرانبەر وەزیری دارایی كرا، سەرەڕای دژایەتیی كورد، شكاندنی حكوومەتی عێراقی بوو.

خۆشەوی خەلیل؛ پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی حزبەكەی  راگەیاند، ''مانگی داهاتوو چەنەدان وەزیری دیكەی حكوومەتی (عەبادی) بانگهێشتی نێو پەرلەمان دەكرێن، بەڵام بانگكردنەوە بۆ لێپرسینەوە نییە، بەڵكو سەرەتا بۆ پرسیاری پەرلەمانتارانە و ئەگەر پەرلەمان باوەڕی بە وەڵامەكانی وەزیر نەهێنا، ئەوا دووبارە بانگهشی دەكرێتەوە و لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەكرێت، تا دەگاتە رادەی لێوەرگرتنەوەی متمانە، واتە پڕۆسەیەكی بەردەوامە.''

پەرلەمانتارەكەی پارتی دەشڵێ "چاوەڕوان دەكرێت دوای وەزیرەكان (حەیدەر عەبادی) سەرۆكوەزیرانی عێراقیش بانگهێشتی پەرلەمان بكرێت بۆ پرسیار و لێپرسینەوە؛ من پێشبینی ئەوە دەكەم، پرسەكە زیاتر قووڵ ببێتەوە و بكرێت بە پرسێكی سیاسیی نێو كۆتلەكانی پەرلەمان.''

خەلیل وتیشی، ''سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ ئەوەدا نییە بەوشێوەیە متمانە لە وەزیرەكان وەربگرنەوە، چونكە روون و ئاشكرایە دەستێكی سیاسی لەپشت بابەتی بانگهێشتكردنی وەزیرەكانەوە و خودی (عەبادی)یشدایە، ئەو ئەوە دەزانێ بۆ دژایەتیكردنی حكوومەتەكەی ئەوە، هەتا وەرگرتنەوەی متمانە لە وەزیری دارایی جگە لەوەی دژایەتیكردنی كورد بوو، دژایەتیكردنی حكوومەتی عێراقیش بوو.''

24/09/2016
863 جار بینراوە‌‌