یەكێك لە دوو ڕفێنراوەكەی سلێمانی لەدەستی ئاسایش هەڵات

یەكێك لە دوو ڕفێنراوەكەی سلێمانی لەدەستی ئاسایش هەڵات

یەكێك لە دوو ڕفێنراوەكەی سلێمانی لەدەستی ئاسایش هەڵات

خەڵك- بەشی هەواڵ

كەمێك پێش ئێستا یەكێك لەئەندامەكانی بەرەی خەڵك كە پێشتر لەلایەن هێزێكی ئەمنییەوە دەستگیرابوو، ڕزگاری دەبێت.

ئاوات حەسەن، ئەندامی بەرەی خەڵك ڕایدەگەیەنێت، لەلایەن هێزێكی چەكدارەوە دەستگیركراوە، بەڵام توانیویەتی هەڵبێت و خۆی ڕزگاربكات.

پێشتر، ئاوات حەسەن ئەندامی بەرەی خەڵك، لەپەیامێكی دەنگیدا، كە بۆ (خەڵك)ی ناردووە، دەڵێت:" ئێستا بەڕێگاوە بووم بۆ كۆبونەوەیەك لەگەڵ هەڤاڵەكانم، بەڵام لەڕێگا ژمارەیەك چەكداری دەمامكدار خەریكە دەمڕفێنن".

ئەو مامۆستایە، وتیشی:" لەبەردەم ڕادیۆ نەوا خەریكە دەمڕفێنن و ئۆتۆمبێلەكەم و منداڵەكانمیان بۆ شوێنێكی نادیار برد".

ئاماژەی بەوەشدا، ئەو چەكدارانە چەند ئۆتۆمبێلێكن و ئۆتۆمبێلێكی ئاسایشیان لەگەڵدایە".

هاوكات هەورامان نیعمەت ئەندامێكی دیكەی دەستەی ناڕەزایەتییەكانی خەڵك لەنوسینێكیدا ڕایدەگەیەنێت، پێش كەمێك لەلایەن هێزێكی‌ دەمامەكدارەوە هەردوو ئەندامی‌ بەرەی‌ خەڵك مامۆستا عادل حەسەن و ئاوات حەسەن دەستگیر كران.

ئەمە لەكاتێكدایە لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا پێنج ئەندامی دەستەی ناڕەزایەتییەكانی خەڵك لەلایەن ئاسایشەوە لەپێنجوێن دەستگیردەكرێن و دوای نزیكی پێنج كاتژمێر ئازاددەكرێن.


24/09/2016
2552 جار بینراوە‌‌