لە ڕوو ئابورییەوە بەڵێنی زۆریان پێداوین </br>فوئاد حسێن ناوەڕۆكی كۆبونەوەكەی نیۆرك ئاشكرا دەكات

لە ڕوو ئابورییەوە بەڵێنی زۆریان پێداوین
فوئاد حسێن ناوەڕۆكی كۆبونەوەكەی نیۆرك ئاشكرا دەكات

لە ڕوو ئابورییەوە بەڵێنی زۆریان پێداوین </br>فوئاد حسێن ناوەڕۆكی كۆبونەوەكەی نیۆرك ئاشكرا دەكات

خەڵك ــ بەشی هەواڵ 
سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردسـتانی ڕایدەگەیەنێت: لە كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان مەسەلەی موسڵ تەوەری سەرەكی بووە، دەشڵێت: باسی ئابوری عیراق كراوەو بەڵێنی زۆریش دراوە.


دكتۆر فوئاد حسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردسـتانی عێراق كە لەگەڵ‌ شاندی عێراقدایە لە كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆرك، دەڵێت بە گشتی لە هەموو كۆبوونەوەكانی ئەنجامیانداوە، مەسەلەی موسڵ تەوەری سەرەكی بووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا باسی بابەتی دیكەش كراوە.

هەورەها دەڵێت، وڵاتانی ڕۆژئاوا كە زۆربەی زۆریان بەشدار دەبن لە ڕزگاركردنی موسڵ دەیانەوێت بزانن چی دەتوانن بۆ ئەم مەبەستەی بكەن. 
وتیشی، پـلانی ڕزگاركردنی موسڵ ڕێكەوتنی لەسەر كراوە و بڕیارە دەسـتپـێبكات و شەڕێـكی یەكلاكەرەوە دەبێت.

پاشان دەڵێت باسی ئابوری عێراقیش لە میانەی كۆبوونەوەكاندا كراوە و بەڵێنی زۆر دراوە.

24/09/2016
1137 جار بینراوە‌‌