دواین ئاماری بۆردومانەكەی حەلەب

دواین ئاماری بۆردومانەكەی حەلەب

دواین ئاماری بۆردومانەكەی حەلەب

خەڵك ــ بەشی هەواڵ 
ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی بۆردومانی فرۆكە جەنگیەكانی رژێمی ئەسەد بۆسەر شاری حەلەب كوژران بۆ ٢٠٠ كەس بەرزبووەوە .

نەجیب ئەنساری یەكێك لە بەرپرسانی بەرگری شارستانی لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو  ئاماژەی بەوەدا كە فرۆكە جەنگیەكانی سوپای سووریا و رووسیا باكووری شاری حەلەبیان بۆردومان كردووە و كەسانی مەدەنیان كردووەتە ئامانج .

نەجیب ئاماژەی بەوەدا كە بەهۆی بۆردومانەكانەوە لە شارۆچكەی باب كە لەژێر كۆنترۆڵی داعشدایە ١٢ كەس ،لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆن لە بەشتاكین ١٩،لە ئەنساری ٨، لە كەلەسە ١٤ ، لە قاترجێ ٧ لە باب نەیراب ٦ ، لە ساڵیحین ٥، مەعدی ١٩،تارقباب ٢ لە ساهیر ٢ ، لە مەجرە ١،لە كارم حامود ١،شێخ خازر ١و لە ناحیەی حەمرا ٥ كەس كوژراون . كە سەرجەمیان دەكاتە ٨٦ كەس .هاوكات فرۆكە جەنگیەكان ناوچەی سوكەری، شیعار و مەسەكین حەنانویان بۆردومان كردووە و تائێستا لە حەلەب ٢٠٠ كەسی مەدەنی برینداربوون .

لەلایەكی دیكەوە ئاژانسی رەسمی هەواڵی سووری ناسراو بە سانا رایگەیاند كە هێزەكانی رژێم گەمارۆی حەلەبیان داوە .

رۆژی ١٩ ی ئەیلوول ئاگربەستی ئەمریكا و رووسیا كۆتایی هات و هێزەكانی رژێمی ئەسەد بە پاڵپشتی رووسیا دەستیان بە بۆردومانی ناوچەكە كردەوە.

24/09/2016
1175 جار بینراوە‌‌