توركیا دەستووری وڵاتەكەی دەگۆڕێت

توركیا دەستووری وڵاتەكەی دەگۆڕێت

توركیا دەستووری وڵاتەكەی دەگۆڕێت

خەڵك-بەشی هەواڵ


كۆمسیۆنی دەستووری توركیا كە لە هەر سێ ئەندامی سكرتێری گشتی ئاك پارتی عەبدولحەمید گول‌و جێگری سەرۆكی گشتی جەهەپە بولەند تەزجان‌و پەرلەمانتاری ئافیۆنقەرەهیسار لەسەر لیستی مەهەپە محەمەد پارساك پێكهاتبوو، كارەكانی مینی پاكێجی دەستووری وڵاتیان تەواوكرد.


لە دوای كۆبوونەوەكە هەر سێ ئەندامەكە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا، گول رایگەیاند، تاكو ئەمڕۆ نۆ كۆبوونەوەیان ئەنجامداوەو كارەكانمان تەواوكردووە.


وتیشی، هەمووئەو كارانەی كردوومانەو ئەو ماددانەی لەسەری رێككەوتووین، پێشكەش بە سەرۆكی گشتی پارتەكانمان دەكەین‌و دوای هەڵسەنگاندنیان لە لایەن ئەوانەوە، دەكرێنە یاساو دەكرێنە رۆژەڤی پەرلەمان. لەسەر حەوت ماددەی ئێستای نێو دەستوور رێكەوتووین.


جێگری سەرۆكی گشتی جەهەپە بولەند تەزجان ئاشكرایكرد، بەدەر لەو حەوت ماددەیەی لەسەری رێكەوتوون لەوانەیە لەسەر چەند ماددەیەكی دیكەش لە داهاتوودا رێكبەكەون.
س.ع

24/09/2016
1048 جار بینراوە‌‌