دەرباز محەممەد: نەتەوە یەكگرتووەكان پارەی بۆ هاوكاریی ئاوارەكان نییە

دەرباز محەممەد: نەتەوە یەكگرتووەكان پارەی بۆ هاوكاریی ئاوارەكان نییە

دەرباز محەممەد: نەتەوە یەكگرتووەكان پارەی بۆ هاوكاریی ئاوارەكان نییە

خەڵك-

ڕێكخەری كارەمرۆییەكانی نەتەوەیەكگرتوەكان لە عێراق ڕایدەگەیەنێت، نەتەوەیەكگرتوەكان پارەی پێویستی نییە بۆ هاوكاریكردنی ئاوارەكان و وەزیری كۆچی عێراقیش دەڵێت، دابینكردنی كۆمەكی پێویست لەلایەن كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیەوە، ڕۆڵی دەبێت لە هاوكاریكردنی ئاوارەكان. 

دەرباز محەمەد، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق و سەرۆكی لیژنەی فریاكەوتن و داڵدەدانی ئاوارەكان، لە نووسینگەی وەزارەت، لەگەڵ لیزا گراند، ڕێكخەری كارە مرۆییەكانی نەتەوەیەكگرتوەكان لە عێراق كۆبووەوە و ڕایگەیاند: دابینكردنی كۆمەكی پێویست بۆ ئەو رێكخراوە نێودەوڵەتییانەی لە عێراق كاردەكەن لەلایەن كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیەوە، ڕۆڵێكی كاریگەری دەبێت لە هاوكاریكردنی ئاوارەكان.

لە بەرامبەردا ڕێكخەری كارە مرۆییەكانی نەتەوەیەكگرتوەكان لە عێراق، ڕایگەیاند: بەهۆی پێشكەش نەكردنی كۆمەك لە لایەن وڵاتانەوە بە نەتەوەیەكگرتوەكان، ئەو ڕێكخراوە پارەی پێویستی لەبەردەستدا نییە كۆمەكی ئاوارەكان بكات. 


هەر لە كۆبوونەوەكەدا، دەرباز محەمەد، جەختی لەسەر دابینكردنی پێداویستییە سەرەتاییەكان كردەوە بۆ ئەو خێزانانەی لە پرۆسەی ئازادكردنەوەی ناوچەكانی هەر دوو پارێزگای ئەنبار و نەینەوە ئاوارە دەبن.

10/06/2016
1273 جار بینراوە‌‌