ماكۆرگ: دوای مەنبەج سەرەی رەققەیە

ماكۆرگ: دوای مەنبەج سەرەی رەققەیە

ماكۆرگ: دوای مەنبەج سەرەی رەققەیە


خەڵك-دڵشاد حەمە

نوێنەری تایبەتیی سەرۆكی ئەمریكا بۆ شەڕی دژ بە داعش ئاشكرای دەكات، بە هاوكاریی هێزەكانی سوریای دیموكرات پلانێكی بتەویان بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی شاری رەققە داناوە.

برێت ماكگرۆك، نوێنەری تایبەتیی سەرۆكی ئەمریكا بۆ شەڕی دژ بە داعش لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: دوای كۆنترۆڵكردنەوەی مەنبەج، ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی شاری رەققەی پایتەختی داعش دەستپێدەكات، مەنبەج شوێنێکی ستراتیژییە و رێگەی گەیشتنی چەکدارانی داعشە بۆ رەققە، بۆیە پێشبینی دەکرێت داعش شەڕێکی سەختی تێدا بکات، شەڕی رەققەش زەحمەت دەبێت، بەڵام هاوپەیمانان پلانێکی تۆکمەی بۆ دادەڕێژن. ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی هەوڵدەدەن چەکدارانی هێزە عەرەبییەکان بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی رەقە رێکبخەن".

برێت ماكگۆرك ئەوەشی راگەیاند: دڵنیاین لەوەی لەناوبردنی یەكجاریی داعش قورسە، چونكە لە سوریا هەماهەنگی لەگەڵ رژێمی سوریا نییە وەک لەوەی لە عێراق هەیە.

لە ئێستاشدا شارۆچكەی مەنبەج بە تەواوەتی لە لایەن هێزەكانی سوریای دیموكراتەوە گەمارۆ دراوە و قۆناغی چوونە ناو ئەو شارۆچكەیە دەستی پێنەكردووە.

10/06/2016
1417 جار بینراوە‌‌