خۆپیشاندان دەستی پێكردەوە و سەرۆك وەزیرانیش هەرەشە دەكات

خۆپیشاندان دەستی پێكردەوە و سەرۆك وەزیرانیش هەرەشە دەكات

خۆپیشاندان دەستی پێكردەوە و سەرۆك وەزیرانیش هەرەشە دەكات


خەڵك-دڵشاد حەمە

لەپاش كاتی بەربانگەوە، خۆپیشاندەران لە مەیدانی تەحریر لە بەغدا كۆدەبنەوە و ئامادەكاریی بۆ خۆپیشاندانێكی گەورە دەكەن.

سەرچاوەكانی هەواڵ ئاماژەیان پێكردووە، خۆپیشاندەران دەستیان بە گردبوونەوە كردووە لە مەیدانی تەحریر و ژمارەیان بەرەو زیاد بوون دەڕوات.

هەر ئەم ئێوارەیە موقتەدا سەدر، سەرۆكی رەوتی سەدر لە راگەیەندراوێكدا داوای لە خۆپیشاندەران كرد، شوێنە ئاینییەكانی وەك نەجەف و كەربەلا لە خۆپیشاندان یپارێزن.

دواتریش نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە راگەیەندراوێكی تایبەتدا هەرەشەی لێپێچینەوەی توند لەو كەسانە دەكات بە ناوی خۆپیشاندانەوە پەلاماری دەزگا و بارەگا دەوڵەتییەكان دەدەن.

هەر لە سەر لەبەیانی ئەمرۆشەوە، پۆلیس و هێزە ئەمنیەكانی بەغدا خراونەتە حاڵەتی ئامادە باشییەوە.

10/06/2016
1142 جار بینراوە‌‌