توركیا بۆ پەرلەمانتاران دەبێتە دۆزەخ

توركیا بۆ پەرلەمانتاران دەبێتە دۆزەخ

توركیا بۆ پەرلەمانتاران دەبێتە دۆزەخ

خەڵك ــ بەهمەن محەمەد


وەزیری دادی توركیا ڕایدەگەیەنێت: لە وەزارەتی داد ١١٧ دۆسیەمان لەلابوو، ئەوانەمان پێشتر ناردبوو بەڵام گۆڕانكاریی بەسەر یاساكەدا هات. دوێنێ ئەو ١١٧ دۆسیەیەمان لە وەزارەتی دادەوە ئاراستەی داواكاری گشتیی كرد''. 


بەكر بۆزداغ؛ وەزیری دادی توركیا لەبەرنامەیەكی راستەوخۆی كەناڵی تەرەتە هابەردا هەڵسەنگاندنی بۆ بابەتەكانی رۆژەڤ كرد و وەڵامی پرسیارەكانی دایەوە.


بەكر بۆزداغ رایگەیاند، لەگەڵ كەوتنە بواری جێبەجێكردنی هەمواری دەستووریی یاسای تایبەت بە هەڵگرتنی پارێزبەندیی پەرلەمانتاران لەدوای بڵاوكردنەوەی لە رۆژنامەی فەرمیدا، بەربەستی ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونی یاسایی لەگەڵ ١٥٢ پەرلەمانتاردا كە ٧٩٩ دۆسیەیان لەسەرە، هەڵگیراوە.



وەزیری دادی توركیا ئاماژەی بەوەكرد سەرۆكایەتی پەرلەمان ئەو دۆسیانە رەوانەی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران دەكات كە لەبەردەستیدایە و ئەویش دۆسیەكان رەوانەی وەزارەتی داد دەكات. دوای ئەوەش وەزارەتەكەی ئەوان ئەو دۆسیانە بۆ داواكارە گشتییەكان دەنێرێت، ئەو لە كۆتاییدا .

وتیشی: ''لە وەزارەتی داد ١١٧ دۆسیەمان لەلابوو. ئەوانەمان پێشتر ناردبوو بەڵام گۆڕانكاریی بەسەر یاساكەدا هات. لەبەر ئەوەی دەبوایە بیانگەڕێنینەوە، لای خۆمان دۆسیەكانمان هێشتەوە. دوێنێ ئەو ١١٧ دۆسیەیەمان لە وەزارەتی دادەوە ئاراستەی داواكارە گشتییەكان كرد، هەموو ئەو دۆسیانەی كە لامان بوون، رەوانەمان كردن. لە دوێنێوە ١١٧ دۆسیە ئاراستەی داواكارە گشتییە كۆمارییەكان كراوە. ئەو دۆسیانەش كە لە پەرلەمانەوە دێن و دەگەنە ئێمە، ئاراستەی داواكاری گشتیی دەكرێن. داواكاری گشتیی دوای ئەوەی دۆسیەكانی پێدەگات، لەو شوێنەوە دەست بەلێكۆڵینەوە دەكات كە پێشتر تێیدا وەستابوو''.
س، ئەنادۆڵۆ

10/06/2016
1144 جار بینراوە‌‌