بەڤیدیۆ...باوكێك هێرش دەكاتەسەر بكوژی كچەكەی

بەڤیدیۆ...باوكێك هێرش دەكاتەسەر بكوژی كچەكەی

بەڤیدیۆ...باوكێك هێرش دەكاتەسەر بكوژی كچەكەی

خەڵك-بەشی هەواڵ


ئاژانسەكان ڤیدیۆیەكیان بڵاوكردەوە كە تیایدا باوكێكی تەعزیەبار لە كاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگایكردنی بكوژی كچەكەی هێرش دەكاتەسەر بكوژەكە.


(وان تری) باوكی داغدیدە و لەكاتی دادگایكردنی میشیل مادیسون كە بكوژی كچەكەیەتی و لەبەرچاوی دادوەر هێرشی كردەسەری.


ئەم روداوە لە یەكێك لە دانیشتنەكانی دادگای شاری كلیولندی ئەمریكا رویداوەو لە راگەیاندنەكانی ئەو  وڵاتەدا بڵاوكرایەوە.


كچە 18 ساڵەكەی وان تری پێشتر لەلایەن میشیلەوە دەستدرێژی سێكسی كراوەتەسەر و دواتر كوشتویەتی و پۆلیس لاشەی كچەكەی لە سەتڵێكی خۆڵدا دۆزیوەتەوە.

10/06/2016
1557 جار بینراوە‌‌