مامۆستایەكی ئاینی گیانی لە دەستدا

مامۆستایەكی ئاینی گیانی لە دەستدا

مامۆستایەكی ئاینی گیانی لە دەستدا


خەڵك- بەشی هەواڵ

پۆلیسی هەولێر بڵاویكردەوە، بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوە مامۆستایەكی ئایینی گیانی لە دەستداوە.

پاش نیوەڕی ئەمڕۆ هەینی، لە سەر ڕێگەی نێوان قوشتەپە- هەولێر، لە نزیك مورتكەی گەورە، ئۆتۆمبیلێک کۆنترۆڵی خۆی لەدەست دەدات و دواتر خۆی بە بەربەستێکی دیوار دەدات و لە ئاکامدا وتاربێژی مزگەوتی گوندی ئاخۆران سەر بەناحیەی شۆرش گیانی لە دەستداوە.

ئەو مامۆستایە ناوی یوسف کریم دەروێش-ەو، تەمەن ۳٦ ساڵە، لە كاتی ڕووداوەكەدا دەست بەجێ‌ گیانی لە دەستداوە.

10/06/2016
1226 جار بینراوە‌‌