چەند نهێنییەكی دیكەی جگەرە ئاشكرابوون

چەند نهێنییەكی دیكەی جگەرە ئاشكرابوون

چەند نهێنییەكی دیكەی جگەرە ئاشكرابوون

خەڵك-بەشی هەواڵ


تاكو ئێستا لە هەموو رووەكانی زانستی‌و تەندروستی‌و ئایینی ئەوە ئاشكرا كراوە كە كێشانی جگەرە زیانی بۆ مرۆڤ هەیە، بەڵام تاكو ئێستا نەتوانراوە جگەرە بەشێوەیەكی تەواوەتی لە هاوڵاتیانی جیهان قەدەغە بكرێت، بەپێی زیانیارییەكانیش لە جیهاندا بە ملیارات هاوڵاتی جگەرە دەكێشن‌و لەو رێژەیەش ساڵانە 6.000.000 هاوڵاتی بەهری كێشانی جگەرەوە گیانیان لەدەست دەدەن.


بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی (rt) لە سەدەی بیستەمدا زیاتر لە 100 ملیۆن كەس بەهۆی جگەرەوە گیانیان لەدەستداوە.


هەروەها بەپێی زانیارییەكان زیاتر لە 6.000.000 هاوڵاتی راستەوخۆو بەردەوام جگەرە دەكێشن‌و نزیكەی 600.000 هاوڵاتیش بەشێوەیەكی ناڕاستەوخۆو پچڕپچڕ جگەرە دەكێشن.


كێشانی جگەرە چەندین كاریگەری خراپی هەیە كە زیاتر لە 4000 مادەی كیمیاوی تێدایەو لانی كەم 250 مادەیان ناسراون زیانمەندن و 50 مادەیان ئەوانەن كە تووش بوون بە شێرپەنجە زیاتر دەكەن.


هەروەها 80% ئەوانەی جگەرە دەكێشن دەكەونە ئەو وڵاتانەی كە ئاستی داهاتیان مامناوەند یان خراپە.

10/06/2016
1766 جار بینراوە‌‌