بە ڤیدیۆ...سەدام حسێن داوایەكی محەمەد عەلی كلای قبوڵ كرد

بە ڤیدیۆ...سەدام حسێن داوایەكی محەمەد عەلی كلای قبوڵ كرد

بە ڤیدیۆ...سەدام حسێن داوایەكی محەمەد عەلی كلای قبوڵ كرد

خەڵك-سەعد مەلا عەبدوڵڵا گوڵپی

دوای یەك هەفتە لە كۆچی دوایی محەمەد عەلی كلای، هەر رۆژەو لە گۆشەیەكی دونیاوە بەشێك لە ژیانی بڵاودەبێتەوە.

كەناڵی عالەم بڵاویكردەوە، لە یەكێك لەو هەوڵە مرۆڤدۆستانەی محەمەد عەلی كلای بۆ رزگاركردنی هاوڵاتیان، داوای لە سەدام حسێنی سەرۆكی پێشوی عێراق كردووە ئەو هاوڵاتیانەی ئەمریكا رزگار بكات كە لە شەڕی عێراق‌و كوەیت لە ساڵی 1990 لەلایەن سوپای عێراقەو دەستگیر كرابوون.

محەمەد عەلی لە هەفتەكانی كۆتایی دەسەڵاتی سەدام حسێن لە كوەیتەوە گەیشتە بەغدادو سەردانی بەشێكی زۆر لە بەرپرسە باڵاكانی عێراقی كرد.

گرنگترین بابەت لەم سەردانەدا، كۆبوونەوەی محەمەد عەلی بوو لەگەڵ سەدام حسێن‌و پێشوازییەك گەرمی لێكرا.

سەدام حسێن بۆ خواستێكی محەمەد عەلی وەڵام ئەرێنی دەبێت‌و ئەمریكیەكانی رزگار كرد.

سەدام بە محەمەدی وت، ئێمە رێگە نادەین حاجی محەمەد عەلی بە دەستی بەتاڵەوەو بە تەنهایی بگەڕێتەوەو بەڵكو هاورێ ئەمریكییەكانی لەگەڵ دەنێرینەوە.

سەدام حسین وتەكانی خۆی بردەسەرو هاوڵاتییە ئەمریكییەكانی لەگەڵ محەمەد عەلی گەڕاندەوە بۆ وڵاتەكەیان.

10/06/2016
3976 جار بینراوە‌‌