5 پیاو هێرش دەكەنە سەر ژنێك و دەستگیر دەكرێن

5 پیاو هێرش دەكەنە سەر ژنێك و دەستگیر دەكرێن

5 پیاو هێرش دەكەنە سەر ژنێك و دەستگیر دەكرێن

خەڵك-بەشی هەواڵ


پێنج پیاو بە تۆمەتی هێرش كردنەسەر ژنێكی هوڵەندی سزای سەختیان بەسەردا سەپێنرا.


رامش كومار، دادوەری دادگا لەكاتی راگەیاندنی بڕیاری دادگاسزای هەتا هەتایی بەسەر ئەو تاوانبارانەدا سەپاند.


بەپێی وتەی دادگا، ئەو ژنە تەمەن 51 ساڵ بووەو خەڵكی هۆڵەندا بووە و لە مەڵبەندێكی كڕین وفرۆشتنی زۆر قەڕەباڵغدا بووەو پرسیاری ئوتێلەكەی لەم پێنج پیاوە كردووەو ئەوانیش بە بیانوی نیشاندانی ئوتێلەكە ئەویان بۆ شوێنیكی چۆڵ بردووە و بەهۆی چەقۆوە ترساندویانەو هێرشی سێكسیان كردوەتەسەری.


لە ساڵی 2012 و لە هەمان  شوێن هێرش كرایە سەر كەسێكی هۆڵەندی كە خوێنداربوو وتەمەنی 23 ساڵ بوو، هەر بۆ ئەو مەبەستەش خۆپیشاندانێك ئەنجام درا بۆ سەركوتكردنی ئەو جۆرە هەڵسوكەوتانە.

10/06/2016
1012 جار بینراوە‌‌