ئێران لە دژی عەڕەبستانی سعودی سكاڵا تۆماردەكات

ئێران لە دژی عەڕەبستانی سعودی سكاڵا تۆماردەكات

ئێران لە دژی عەڕەبستانی سعودی سكاڵا تۆماردەكات


خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزیری دادی ئێران ڕایگەیاند، دۆسیەی سكاڵای كارەساتی مینا لە ناوەندە نێودەوڵەتییەكان بەدواداچونی بۆ دەكرێت و لەم پەیوەندیەدا لە دژی عەڕەبستانی سەعودی سكاڵا تۆماردەكەین.

بە پێی هەواڵی كوردپرێس بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی دەنگ و ڕەنگی ئێران، حوجەتولئیسلام مستەفا پوورمحەمەدی ئاماژەی بەوەكۆدووە، دۆسیەی كارەساتی مینا بەردەوام بەدواداچوونی بۆ دەكرێت و لە ئێستادا بۆ گەیشتن بە ئەنجامێكی باش و ئەرێنی خەریكی تاوتوێ كردنی ڕێگا جۆراوجۆرەكان بۆ گەیاندنی ئەم دۆسیە بۆ لایەنە پەیوەندیدارە نێودەوڵەتییەكانین.

وتیشی: "بە هۆی ئەوەی كە ئەم سكاڵایە لە دژی وڵاتێكی دیكە بەرزكراوەتەوە، دادگای ناوخۆ ناتوانێ لە دژی سعوودیە سكاڵا بەرزبكاتەوە".

ئەوەشی خستەوەتەڕوو، بەدواداچوونی یاسایی بەردەوامە، پارێزەر و ڕاوێژكاری بواری مافیان بە كارخستوون بەڵام زۆرترین بەشی ئەم كارە دەبێ لە ڕێگای دەزگای دیپلۆماسی وڵاتەوە بەدواداچوونی بۆ بكرێت و دادگای گشتی وڵاتیش لەم پەیوەندیەدا یارمەتیمان دەدات.

ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا سكاڵای بنەماڵەكانی قوربانیانی كارەساتی مینا تۆمار كراون و ئێمە لە دژی عەرەبستانی سەعودی سكاڵا بەرزدەكەینەوە.
هەروەك وتی، حكوومەتی سعوودیە بە سیستەمی مافەكانی نێودەوڵەتی پابەند نییە و دادگاكانی ئەم وڵاتەش سەربەخۆیی پێویستیان نییە و كۆسپ و لەمپەری زۆر لە سەر ڕێگای بەدواداچوونەكانی ئێمە هەن.

ساڵی ڕابردوو لە كاتی بەجێهنانی فەریزەی حەج لە میان، 2 هەزار و 431 حاجی بەهۆی قەرەباڵغیەوە گیانیان لە دەستداو لەو ژمارەیەش 464 حاجیان خەڵكی ئێران بوون.

10/06/2016
1039 جار بینراوە‌‌