ئەندامێكی گروپی هەڵوێست بریندار دەكرێت

ئەندامێكی گروپی هەڵوێست بریندار دەكرێت

ئەندامێكی گروپی هەڵوێست بریندار دەكرێت


خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەندامێكی گروپی هەڵوێست لە پێناو نەوت لە شاری كەركوك دوای ئەوەی لە لایەن چەند كەسێكی دەمامكدارەوە هەڵدەكەوتنە سەر ماڵیان، دواتر بە فیشەك برینداری دەكەن.

عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە پەیجی تایبەتی خۆی بڵاویكردوەتەوە، دەرنگانی شەوی ڕابردووتر،  كۆمەڵێ چەكداری دەمامك دار هەڵدەكوتنە سەر ماڵی مەولود مەحمود، ئەندامی گروپی هەڵوێست لەپێناو نەوت، دوای ئەوەی گەماری ماڵەكەیان داوە، دەستیان كرد بە پشكنینێكی نایاسای و تێكدانی ماڵی ئەم ئەندامە كردووە، پاشان ئەوهێزە هێرشیان كردە سەر ناوبراو مەولود بۆ ئەوەی لەگەڵ خۆیان بیبەن.

ئاماژەی بەوەش كردووە، ئەو ئەندامەی گروپی هەڵوێست، بەهۆی ئەوەی كە ئەو چەكدارانە هیچ بەڵگەیەكی یاسایان پێ نەبوە ناچێت لەگەڵیان لەم سەروبەندەدا یەكێك لەچەكدارەكان تەقەی كرد و به فیشەك مەولود بریندار دەكات لەدوای ئەمە ئەو هێزە چەكدارە مەولودی رفاندوەو تاكو بەیانی كاتژمێر ٧ حەوت كەس نەیزانیوە لەكوێیە پاشان لەنەخۆشخانەی ئازادی دەركەوتوە.

باسی لەوەش كردووە، بە بەدەس بەسەری لەدوای مانەوەی بە ١٠ كاتژمێر بەبریندای دوای ئەوە ڕەوانەی ژوری نەشتەرگەری بوە.

ئەو ئەندام پەرلەمانە لە سەر زاری برایەكی مەولود ئەوەشی ئاشكرا كردووە، بە ڕاشكاوانە ئێوارەی ڕوداوەكە بەرپرسێكی حزبی ئەم شارە زۆر بەئاشكرا پێی وتوە ئەگەر مەولودی برای واز نەهێنێ لەرەخنەگردن لەدەسەڵات قاچی ئەشكێنم.

10/06/2016
1096 جار بینراوە‌‌