كەبودوەند مانگرتنی شكاند

كەبودوەند مانگرتنی شكاند

كەبودوەند مانگرتنی شكاند

خەڵك ــ بەهمەن محەمەد
سەرۆكی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان بۆ ماوەی مانگێك مانگرتن لە خواردن دەشكێنێت، ئەگەر ئازادیش نەكرێت دەست بە مانگرتن دەكاتەوە.
 
 رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی دۆسێكەی لە لایەن دادگای تارانەوە پاك دەرچووە، محەمەد سدیق كەبودوەند، سەرۆكی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان بڕیاریداوە  بۆ ماوەی یەك مانگ واز لە مانگرتنەكەی بهێنێت.
 بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵیش كە لەزاری كەسوكاری كەبودوەندەوە گواستویانەتەوە، ئەگەر ناوبراو لە ماوەی مانگێكدا ئازاد نەكرێت ئەوا دەست بە مانگرتن دەكاتەوە.

10/06/2016
949 جار بینراوە‌‌