90 كرێكار پێنج مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە و بۆشیان نییە ناڕەزای دەرببڕن

90 كرێكار پێنج مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە و بۆشیان نییە ناڕەزای دەرببڕن

90 كرێكار پێنج مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە و بۆشیان نییە ناڕەزای دەرببڕن


خەڵك- بەشی هەواڵ

بەهۆی شكستهێنانی كارگەی كاشی كەسرا"ی سنە، ٩٠ كرێكاری ئەو كارەگەیە بێكار بوون و ٥ مانگیشە مووچەیان وەرنەگرتووە.

بە پێی هەواڵێك كە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی رۆژهەڵات گەیشتووە، هەرەشە لەو كرێكاران كراوە كە بۆیان نیە بۆ وەرگرتنی حەقدەستەكانیان كۆبوونەوەی نارەزایەتی ئەنجام بدەن.

كارگەی كاشی كەسرا، هەڵكەوتوو لە رێگای نێوان سنە _ دێولانە، ماوەی چەند مانگێكە داخراوە و تا ئێستا زیاتر لە ٩٠ كرێكاری ئەو كارگەیە بێ چارەنووسن.

10/06/2016
893 جار بینراوە‌‌