بە وێنە...پێنج ژن مەترسیدارەكەی جیهان بناسن

بە وێنە...پێنج ژن مەترسیدارەكەی جیهان بناسن

بە وێنە...پێنج ژن مەترسیدارەكەی جیهان بناسن

خەڵك-بەشی هەواڵ

ووشەی مافیا لەوانەیە بیری ئێوە بۆ وێنەی چەند پیاوێك ببات، بەڵام ژنانێكی ترسناكیش هەن كە لە تاوان و لەشفرۆشی و باندە نێودەوڵەتییەكان رۆڵیان هەیە.
بەپێی ئاژانسی عالەم 5 ژن هەن كە ئەوانەی بە مەترسیدارترین ناو بردووە لە جیهاندا بریتین لەمانەی خوارەوە:

1.كلودیا ئوچوا فیلیكس
ئەو سەركردەی یەكێك لە مافیا مەكسیكییەكانە بەناوی (لوس ئەنتراس) و یەكێك لە ئەستێرەكان ئینستگرام هەژمار دەكرێت.
ئەو لە تاوانەكانیدا لە كوشتنی چەندین هاوڵاتیادا دەستی هەبووە.

2.ئانا گریستینا
ئەم ژنە تەمەنی 45 ساڵە و تەنها 6 مانگ لەزینداندا بووە، دوای ئەو ماوەیە تەنها پێنج ساڵ لەژیچر چاودێری پۆلیسدا بووە، ئەو لە دانپێدانانەكانی خۆی دەڵێت، ئەو لەماوەی 15 ساڵ ژیانی لە نیویۆرك ماڵێكی لەشفرۆشی بەڕێوەبردووە.

3.جودی موران
ئەو ژنە لە راستیدا سەرەتا هیچ كارێكی مەترسیداری نەكردووە، بەڵام ئەو ژنی كەسێكە كە سەركردەكی باندی (لولی كول)ە كە كاری قاچاخی مادەی هۆشبەر و قاچاخی مرۆڤ بووە، بەڵام دوای كۆچی دوایی هاوسەرەكەی سەركردایەتی ئەم باندەی گرتە دەست.

4.سندرا ئاویلا بلتران
سندرا ئاویلا كە بە شاژنی پارێزەر ناسراو بوو، بە یەكێك لە ترسناكترین ژنانی دونیا دادەنرا و سەرۆكایەتی یەكێك لە كۆمپانیا گەورەكانی مادەی هۆشبەری مەكسیكی دەكرد.
سندرا دووجار هاوسەریگری كردووەو هەردوو هاوسەرەكەی ئەفسەری پۆلیس بوون كە بووەنە فرۆشیاری مەوادی هۆشبەر.

5.ماریا لئون
ماریا لئون یەكێكە لە ناودارترین و ترسناكترین موجریم لە دونیادا دادەنرێت.
ئەو ماوەیەكی زۆر بەرپرسیارێتی گروپێكی قاچاخچێتی مادەی هۆشبەری بوو و یكێك بوو لەوانەی كە لەگەڵ مافیاكانی مەكسیك هاوكاری بوون.
هەر بۆ ئەو مەبەستە پۆلیسی لوش ئەنجلوس هەرجارێك بۆ دەستگیركردنی ماریا تووشی كێشەیەك دەبوو.
ماریا 13 منداڵی هەبوو كە لە ساڵی 2008 یەكێك لە كوڕەكانی لە كردەیەكی پۆلیسدا دەستگیر كراو كوژرا.
ماریا لەكاتی ئامادەبوونی بە خاكسپاردنی كوڕەكەی دەستگیر كرا.

10/06/2016
1398 جار بینراوە‌‌