دیاردەیەكی سەیر لەناو دانیشتوانی سوید سەرهەڵداوە

دیاردەیەكی سەیر لەناو دانیشتوانی سوید سەرهەڵداوە

دیاردەیەكی سەیر لەناو دانیشتوانی سوید سەرهەڵداوە

خەڵك ــ بەهمەن محەمەد
بەپێی ئەو ئامارانەی لە وڵاتی سوید بڵاوكراونەتەوە لە ساڵی 1749 یەكەمین جارە دیاردەی كەمبونەوەی مێنە لەو وڵاتە تۆمار بكرێت.
فرانسیسكۆ بیلاری مامۆستای بەشی دیموگرافیا لە زانكۆی ئۆكسفۆرد ڕایگەیاندووە، دیاردەی كەمبونەوەی مێینە لەچاو نێرینەدا دیاردەیەكی نوێیە كە لە ئەوروپا و بەتایبەت لە وڵاتی سوید سەری هەڵداوە كۆنتڕۆڵكردنیشی پێدەچێت قورس بێت.
لەلایەكی دیكەشەوە، تۆماس جۆهانسن شارەزا لەبواری سەرژمێری هاوڵاتیاندا ڕایگەیاند، دیاردەی زۆربونی كوڕان و كەمبونەوەی مێنە بەتەواوی لەساڵی 2015 دەركەوتووە، لە دوو سەدەی ڕابردووشدا شتی لەوشێوەیە ڕووینەداوە.

لێكۆڵەرەوە كۆمەڵاتییەكانیش ئەم دیاردەیەیان بە ئیجابی وەسف كرد و ڕایانگەیاند، ئەمە هەل دەڕەخسێنێت بۆ ئافرەتانی سوید كە شانسی پێكهێنانی هاوسەر گیریان زیاتربێت، چونكە پیاوانی ئەوروپا كەمتر هاوسەرگیری دەكەن.

10/06/2016
8762 جار بینراوە‌‌