زیندانیەكی سیاسی كوردی بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوەتەوە

زیندانیەكی سیاسی كوردی بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوەتەوە

زیندانیەكی سیاسی كوردی بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوەتەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ

مستەفا سەلیمی، زیندانی سیاسی كورد كە سزای لە سێدارەدانی بۆ دەرچووە، لە زیندانی سەقز بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوەتەوە. 

مستەفا سەلیمی زیندانی سیاسی كورد كە بڕیاری سێدارەی بۆ دەرچووە لە ماوەی رۆژانی رابردوو دا لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە زیندانی سەقز بۆ شوێنێكی نادیار براوە كە ئەمەش نیگەرانی بنەماڵەكەی لێكەوتۆتەوە.

سەرچاوەیەكی نزیك لە بنەماڵەی ناوبراو هەواڵكەی پشت راست كردەوە و رایگەیاندووە، كە تا ئێستا هیچ هەواڵێكیان لە چارەنووسی مستەفا سەلیمی لە بەر دەست دا نییە و چارەنووسی ئەم زیندانیە سیاسیە كوردە نادیارە.

مستەفا سەلیمی، ٣١ ساڵ تەمەن، خەڵكی گوندی "ئیلو"ی ناوچەی تیلەكۆی سەر بە شاری سەقزە 15 ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی ئەندام بوون لە یەكێك لە حیزبە كوردیەكانی نەیاری كۆماری ئیسلامی و هەوڵدان دژی ئەمنیەتی نەتەوەیی حوكمی ئیعدامی بە سەرداسەپاوە.

10/06/2016
933 جار بینراوە‌‌