ئێف.بی.ئای داواكاری هەیە

ئێف.بی.ئای داواكاری هەیە

ئێف.بی.ئای داواكاری هەیە

خەڵك ــ بەشی هەواڵ 
حكومەتی ئەمریكا لە هەوڵی ئەوەدایە بە بێ ڕێپێدان، پۆلیسی فیدڕاڵیی ئەمریكا، لە حاڵەتی تیرۆر و سیخۆڕی بچێتە ناو تایبەتمەندی ئەلیكترۆنیكییەكانەوە.
 (جێمس كۆمی) بەرپرسی پۆلیسی فیدڕاڵیی ئەمریكا، (ئێف.بی.ئای) ڕایگەیاند بۆ ئەمساڵ لەهەوڵدان بۆ وەرگرتنی ئەو دەسەڵاتە، و دەڵێت ئەوەش لە پێشینەی كارەكانمان دەبێت و پێویستییەكە بۆ ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریكا.
واشنتۆن پۆست بڵاویكردەوە، بەر لە شەش ساڵ حكومەتی ئەمریكا هەوڵی داوە ئەو كارە بكات، بەڵام بەهۆی دەبڕینی ناڕەزایەتیی زۆری‌ چالاكوانانی بواری بەرگریی لە ئازادی و تایبەتمەندی تاكەكەس و كۆمپانیاكانی ئەنتەرنێت، وازیان لێ هێنا.

10/06/2016
681 جار بینراوە‌‌