بەبەشداری 15 هەزار كەس هەڵمەتێك لە هەرێم ئەنجامدەدرێت

بەبەشداری 15 هەزار كەس هەڵمەتێك لە هەرێم ئەنجامدەدرێت

بەبەشداری 15 هەزار كەس هەڵمەتێك لە هەرێم ئەنجامدەدرێت

خەڵك-بەشی هەواڵ


لە ژێرناوی (باهەموومان پێكەوە كوردستان خاوێن بكەینەوە لە یەك رۆژدا) هەرێمی كوردستان خاوێن دەكرێتەوە.


نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی‌و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وەزارەتی شارەوانی‌و گەشتوگوزار بە هەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوی یۆ ئێن دی پی، یەكێتیی ئەورووپاو رێكخراوی خاوێن دۆستی ژینگە لەگەڵ پارێزگاكان لە رێكەوتی 15ی ئەم مانگە هەڵدەستین بە خاوێنكردنەوەی سەرتاسەری هەرێمی كوردستان لەژێرناوی (باهەموومان پێكەوە كوردستان خاوێن بكەینەوە لە یەك رۆژدا)


ناوبراو وتیشی، پێویستمان بە هاوكاری هەموو لایەك هەیە بۆئەوەی ئەو شوێنانەی دوورەدەستن خاوێنیان بكەینەوە. ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەو پاشماوانەی كۆدەكرێنەوە دەتوانین بڵێین یەك لەسەر پێنجی خاوێن دەكرێتەوەو هەڵدەگیرێت، چونكە كۆمپانیاكانی پاككەرەوە هاوكاری هاوڵاتییان‌و رێكخراوەكە دەبن بۆ گەیاندنی پاشماوەكان بۆ شوێنی مەبەست.


ئاشكراشیكرد، پێشتریش لەلایەن پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانەوە ئەم كارە كراوە، بەڵام ئەمجارە سەرتاسەری كوردستانەو هەر چوار پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوەو 15 هەزار خۆبەش خۆیان بۆ ئەو هەڵمەتە ئامادەكردووە.


لای خۆشیەوە شوان جاف بەرپرسی رێكخراوی خاوێن دۆستی ژینگە وتی، ئەمە پرۆسەیەكی زۆر گرنگەو بۆ یەكەمجارە كوردستان بە سەربەخۆیی دەچێتەناو نەخشەسازییەوەو لە هەرشوێنێك چالاكییەكە ئەنجام دەدرێت لەوێوە وێنەكان وەردەگیرێن‌و راستەخۆ ئەپلۆد دەكرێنە ناو سیستەمێكی تایبەت بە یو ئێن‌و ئێمەیش مەبەستمانە جوانترین وێنەكانی هەرێمی كوردستان پیشان بدەین.

10/06/2016
805 جار بینراوە‌‌