وەزیرانی بەرگری ڕوسیا سوریا و ئێران كۆبونەوە

وەزیرانی بەرگری ڕوسیا سوریا و ئێران كۆبونەوە

وەزیرانی بەرگری ڕوسیا سوریا و ئێران كۆبونەوە

خەڵك ــ بەهمەن محەمەد
لەسەر بانگهێشتننامەی حكومەتی تاران وەزیرانی بەرگری ڕوسیا سوریا گەیشتنە ئێران و تاوتوێكردنی پەیوەندییەكانی نێوانیان گفتوگۆی لەبارەوە كرا.
ئاژانسی هەواڵی فارسی ئێرانی بڵاوی كردەوە كە لەسەر بانگهێشتی حوسێن دێهقان وەزیری بەرگری و پشتیوانیی سەربازیی ئێران، هەر یەك لە سێرگەی شۆیگۆ و فەهد جاسم ئەلفەریج وەزیرانی بەرگریی ڕووسیا و سووریا كۆبوونەوەیەكی سێ قۆڵیان لەسەر دوایین بارودۆخی ناوچەكە گرێداوە.
بەپێی هەواڵەكەی فارسی ئێرانی لە تەوەرێكی دیكەی كۆبونەوەكەدا، پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوانیان لە بواری بەرگری و شەڕی دژ بە تیرۆر لە ناوچەكە تاوتوێكراوە.

10/06/2016
910 جار بینراوە‌‌