ئۆباما پشتیوانی بۆ ئەم كاندیدەی سەرۆكایەتی ئەمریكا ڕاگەیاند

ئۆباما پشتیوانی بۆ ئەم كاندیدەی سەرۆكایەتی ئەمریكا ڕاگەیاند

ئۆباما پشتیوانی بۆ ئەم كاندیدەی سەرۆكایەتی ئەمریكا ڕاگەیاند

خەڵك-بەشی هەواڵ


باراك ئۆباما سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بە فەرمی پشتیوانی خۆی بۆ هیلاری كلینتۆن وەزیری پـێشووی دەرەوە ڕاگەیاند تاوەكو بـبێتە كاندیدی دیموكراتەكان بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەمساڵی سەرۆكایەتی ئەمەریكا.


پاش كۆبوونەوەی لەگەڵ سیناتۆر بێرنی ساندەرس كە ئەویش خوازیارە ببێتە كاندیدی دیموكراتەكان بۆ هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی، سەرۆك ئۆباما لە ڤیدیۆیەكدا بۆ پشـتیوانیكردن لە هێلاری كلینتۆن وتی، من دەزانم ئەم كارە چەندە قورسە، بۆیە دەزانم هێلاری بۆ ئەم كارە زۆر باشە.


هەرچەندە ساندەرس پاش كۆبوونەوەكەی لەگەڵ سەرۆك ئۆباما لە كۆشـكی سپی وتی، لە هەڵمەتەكانی خۆی لە هەڵبژاردنەكانی بەرایی بەردەوام دەبێت، بەڵام جەختی لەوەكرد لەگەڵ هێلاری كلینتۆن كۆدەبێتەوە بۆ یەكخستنی ڕیزەكانی دیموكراتەكان لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوەی دۆناڵد ترامپ كە پێشبینی دەكرێت ببێتە كاندیدی كۆمارییەكان بۆ هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی.

10/06/2016
577 جار بینراوە‌‌