كچێكی 17 ساڵ خۆی كوشت

كچێكی 17 ساڵ خۆی كوشت

كچێكی 17 ساڵ خۆی كوشت


خەڵك- بەشی هەواڵ

بەپێی هەواڵی ئاژانسی کوردپا، کچێکی تەمەن ١٧ ساڵە بە ناوی (پ. نەسیری) بە هۆی کێشە لەگەڵ بنەماڵەکەی خۆی كوشت، ئەو كچە پاش دەمەقاڵێ لەگەڵ بنەماڵەکەی، لە درنگانێکی شەودا و دوور لە چاوی بنەماڵەکەی، بە خواردنی دەرمان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لە لایەكی ترەوە کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ بە خۆ هەڵدانە خوارەوە لە سەر بینایەک لە شاری سنە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو.

ئەو ڕووداوە لە شارەکی بەهارانی شاری سنە ڕوویداوە و شوناسی ئەو کچە تەمەن ١٥ ساڵە هەتا ئێستا نەزانراوە.

خۆکوشتن لە نێو کەسانی تەمەن خوار ١٨ ساڵە لە ئێران، بە یەکێک لە نوێترین کێشە کۆمەڵایەتییەکان هەژمار دەکرێت.

10/06/2016
733 جار بینراوە‌‌