خەڵاتێكی نێودەوڵەتیی توركیا رەت دەكرێتەوە

خەڵاتێكی نێودەوڵەتیی توركیا رەت دەكرێتەوە

خەڵاتێكی نێودەوڵەتیی توركیا رەت دەكرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ


بڕیار وایە لە (2 هەتا 26)ـی تەمووزی داهاتوو لە شاری ئیستەنبوڵ حەوتەمین ئۆپێرای نێودەوڵەتی ئەنجام بدرێت، بەڕێوبەرایەتی ئۆپێراكەش ڕایگەیاندووە، كە خەڵاتی ئەم ساڵیان پێشكەش بە هانس ڤان مارێن دەكەن. بەڵام ناوبراو لەوبارەوە هەڵوێستی جیایە و ئاماندەی ئۆپێراكە نابێت.

هانس ڤان مانێن، موزیكژەنی ناوداری هۆڵەندی لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ (سی ئێن ئێن تورك)ـدا ڕایگەیاند: "لە كاتێك لە توركیا دەنگی ڕۆژنامەوانان كپ دەكرێت و دەخرێنە زیندانەوە و توركیا بە قۆناغێكی ئاڵۆز و نادیاردا تێدەپەڕێت چۆن ویژدانم قەبوڵی دەكات ئەو خەڵاتە وەربگرم".
 
ڤان مانێن ڕەخنە لە توركیا دەگرێت و باس لەوە دەكات، لەم قۆناغەدا دەوڵەتی توركیا هێرش دەكاتە سەر ڕۆژنامەوان و دوور دەكەوێتەوە لە ئاشتەوایی، هەر بۆیە من ئەو خەڵاتە قەبوڵ ناكەم.

10/06/2016
1377 جار بینراوە‌‌