ئەمریکا سزای نوێی بەسەر 14 قەوارە و کەسایەتیی ئێرانیدا سەپاند

ئەمریکا سزای نوێی بەسەر 14 قەوارە و کەسایەتیی ئێرانیدا سەپاند

ئەمریکا سزای نوێی بەسەر 14 قەوارە و کەسایەتیی ئێرانیدا سەپاند

خەڵک-

بە مەرجی گۆڕانکاری کردن تیایدا، دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا ھەڵوەشاندنەوەی ڕێکەتننامە ئەتۆمییەکەی ئێرانی بۆ چوار مانگی تر دواخست و سزاشی بەسەر ژمارەیەک قەوارە و کەسایەتیی ئێرانیدا سەپاند.

بە پێی ڕاگەیەنراوێکی کۆشکی سپی، دۆناڵد ترەمپ بۆ چوار مانگی دیکە گەمارۆ هەڵپەسێردراوەکانی سەر ئێرانی درێژکردەوە، هەڕەشەی ئەوەش دەکات ئەگەر گۆڕانکارییان تێدا نەکرێت، ئەوا دوایین جار دەبێ هەڵپەساردنەکە درێژبکاتەوە و چوار مانگی داهاتوو گەمارۆکان بەسەر ئێراندا دەسەپێنێتەوە.

هەموو 120 رۆژ جارێک سەرۆکی ئەمریکا بڕیار لەبارەی ئەو سزایانە دەدات، کە لە ئەنجامی رێککەوتنی ئەتۆمیدا ئیدارەی ئۆباما لەسەر ئێرانی هەڵپەساردوون، ئەمڕۆ جارێکی دیکە ترەمپ هەڵپەساردنی گەمارۆکانی درێژکردەوە. بەڵام راشیگەیاندووە، ئەوە دوایین جار دەبێ ئەو واژۆیە بکات و سێ مانگی داهاتوو هەڵپەساردنی سزاکان کۆتایی پێدەهێنێت، ئەگەر گۆڕانکارییان تێدا نەکرێت.

لەگەڵ ئەو بڕیارەدا کۆشکی سپی سزای بەسەر 14 قەوارە و کەسایەتی ئێرانیدا سەپاند بە تۆمەتی بوونی پەیوەندیی بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤەوە، کە لەنێویاندا سادق لاریجانی، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێران هەیە. هاوکات بەندینخانەی رەجایی شاری کەرەج و غوڵامڕەزا زیایی، بەڕێوەبەری بەندینخانەکە لە نێو لیستەکەدان.

12/01/2018
586 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved